یازدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی هونەرمەندانی ئێرانی و بیانی لە شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستی پێکرد.
بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کارگێری یازدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی فستیڤاڵەکە وتی: تا ئێستا ۲۷۱ بەرهەم بۆ نوسینگەی فستیڤاڵەکە نێردراوە.
خەسرۆ موعین ئەفشار ڕایگەیاند کە ۱۳ بەرهەم لە بەشی پێشبڕکێ نمایش دەدرێن.
ئەوەشی وت کە تا ئێستا گرووپە دەرەکییەکان لە ئیتالیا و ئەرمەنستان و دوو گرووپ لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە مەریوان و بەشدارن لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردن دا.
ئەم فستیڤاڵە تا ڕۆژی هەشتەمی ڕەزبەر درێژەی دەبێت....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٨
News ID: 781698
یازدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی هونەرمەندانی ئێرانی و بیانی لە شاری مەریوانی ستانی کوردستان دەستی پێکرد.